ت

ت

screenshot_0304175926Advanced Mobile Care یەکێکە لە بەرهەمە بەهێزەکانی کۆمپانیای IObit ئەم کۆمپانیایە کۆمەڵێک بەرهەمی بەسوودی هەیە بۆ کۆمپیوتەر و مۆبایل کە بەرهەمەکانی زۆر سەرکەوتوون و بەکارهێنەریان زۆرە، بەرهەمەکانی ئەو کۆمپانیایە نزیکەی ١٥٠ ملیۆن جار داگیراون. ئەم بەرهەمەشی تایبەتە بە سیستەمی ئەندرۆید کە ئەو سیستەمەش لە جیهاندا زۆر بەربڵاوە.
هەروەک چۆن بەرنامە هەیە کە هەڵدەستێت بە خاوێنکردنەوەی کۆمپیوتەر و پارێزگاری لێکردنی و بەڕێوەبردنی ، وە ئەو ئەپڵیکەیشنەش هەمان ئەو کارانە دەکات بەڵام ئەوە بۆ مۆبایلەکانی سیستەمی ئەندرۆیدە وەکو ( HTC, Sony,
LG, Samsung )، بۆیە بەباشم زانی کە زمانی شیرینی ( کوردی ) بۆ زیادبکەم و بەشێوەیەکی فەرمی لەپاڵ زمانە جیهانیەکاندا هەبێت.
تایبەتمەندیەکانی ئەم بەرنامەیە:
– خاوێنکردنەوەی مۆبایلەکەت لە فایلی زیادە و بێسوود .
– ئەم ئەپە هەڵدەستێت بە پارێزگاریکردن لە مۆبایلەکەت بەشێوەیەکی سەرکەوتوو.
– پارێزگاری لە پاتری مۆبایلەکەت دەکا و هەڵدەستێت بە پاشەکەوت کردنی ووزە.
– هەڵدەستێت بە خێراکردنی یارییەکان.
– بەڕێوەبردنی ئەپڵیکەیشنەکان.
– بلۆککردن و بەستکردنی هەر ژمارەیەک کە بتەوێ .
– دژە ڤایرۆس
– دژە دزین و دۆزینەوەی مۆبایلی وونبوو بە ئاسانی
– پاشەکەوتکردنی پەیام و ناوەکان
– لابردنی بەرنامە ڕیکلامی و سیخوڕییەکان و لەگەڵ چەند تایبەتمەندیەکی نایابی تر
داگرتنی بەرنامە لە ماڵپەڕی فەرمی
http://www.iobit.com/advanced-mobile-care.php

له لايان Unknown

بابه تي زياتر ببينه له م به شه ي خواره وه
»
پ?شتر
رسالة أقدم
«
كوتا
رسالة أحدث

ليست هناك تعليقات :

ترك الرد