لە میانەی بەرەوپێشڤەچوونەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دوێنی لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا لەسەر پێگەی ژووری هەواڵی فەیسووک بەفەرمی زیادکردنی تایبەتمەندی ئەمڕۆ لە مێژوودا ڕاگەیاندرا. ئەم تایبەتمەندییە ڕێگەت پێدەدات بگەڕێیتەوە بۆ یادەوەرییەکانت لە هەمان ڕۆژدا جا وێنەیەک بێت کە بڵاوتکردبێتەوە یان هەر پۆستێکی تر کە تۆ تێیدا تاگ کرابیت یان خۆت بڵاوتکردبێتەوە. ئەم بەشە تەنها لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆی خۆت پێشاندەدات و تێکەڵی ناکات بە هیچ بەکارهێنەری تر لەسەر فەیسبووک.
ئێوەی بەڕێز دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرە http://facebook.com/onthisday ئەمڕۆ لە مێژووی تایبەت بەخۆتان لە فەیسبووک ببین بەڵام بیرمان نەچێت لەم چرکە ساتەدا بۆ هەموو کەسێک بەردەست نییە و هێواش هێواش فەیسبووک کاردەکات بۆ ئەوەی بۆ بەکارهێنەرانی تری بەردەستی بکات.
ليست هناك تعليقات :