ت

ت
» » iPhone 6 و LG G3 تاجی باشترین مۆبایلی ساڵیان لەسەر نرا

GSMA تاجی باشترین مۆبایلی ٢٠١٥ی لەسەر ئایفۆن ٦ و ئێڵجی جی ٣ ناسێ ڕۆژ لەمەوبەر GSMA لە بیستەمین بەخششەکانی جیهانی مۆبایل لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایل بۆ ساڵی ٢٠١٥ باشترین مۆبایلە زیرەکەکانی ساڵیان هەڵبژارد و تاجەکەش نرایە سەر ئایفۆن ٦ و ئێڵجی جی ٣. جێگای ئاماژەیە ساڵی پاڕ ئەم تاجە لەلایەن مۆبایلی زیرەکی ئێچ تی سی ئێم ٧ برا. سەبارەت بە ئێڵجی جی ٣ GSMA دەڵێت (هەر لەسەرەتای دەرچوونیەوە ئێڵجی جی ٣ بە شێوازێکی بەرچاو بەرزنرخێندراوە و لەلایەن ١٧٠ کۆمپانیای هاوبەش لەسەرتاسەری جیهان دەنگی پێدراوە و سەرکەوتنەکەی بەرزبوونەوەی ٦١%ی بەخشیوەتە داهاتی ساڵانەی جیهانی).
هەر لە میانەی هەڵبژاردنەکان، باشترینی دەستییەی نوێ هەڵبژێردرا کە سامسۆنگ گالەکسی ئێس ٦ ئێج بوو و هەروەها لە نرخ کەمی دا مۆتۆ ئی وەکو باشترین هەڵبژێردرا و سەبارەت بە باشترین کاتژمێری زیرەکیش مۆترۆلا ٣٦٠ وەکو باشترین ئامێری توانست بە لەبەرکردن هەڵبژێردرا. بۆ باشترین تابلێتیش زۆر بە سەرسوڕمانییەوە متمانەکە بەخشرایە مایکرۆسۆفت سێرفس پڕۆ ٣ و بەداخەوە کە نە ئایپاد ئێیەر ٢ و نەهیچ یەکێک لە تابلێتە ناوازەکانی ئەندرۆید هەڵبژێردرا.
LG_G3_best_smartphone-2015-1024x716GSMA باشترین یاریی مۆبایلیش هەڵبژارد کە ئاسفاڵت ئێیەربۆرن ٨ی کۆمپانیای گەیملۆفت بوو و هەروەها باشترین ئەپی مۆبایلیش کە ئەپی IFTTT بوو.
ئەمەی خوارەوە لیستی تەواوی براوەکانە:
باشترین ئەپی مۆسیقا بۆ مۆبایل
Smart Communications for SPINNR
باشترین یاری بۆ مۆبایل
Gameloft for Asphalt 8: Airborne
باشترین ئەپی وێنە و هونەر و ڤیدیۆ و تەلەڤیزیۆن
Peel
باشترین ئەپی میدیا و بڵاوکردنەوە
News Republic for Start a Conversation
باشترین ئەپی پێشکەوتووی مۆبایل
Mnet Mobile for Game On
باشترین ئەپی ناو گشت ئەپەکانی مۆبایل
IFTTT
باشترین مۆبایلی زیرەکی ساڵ
Apple iPhone 6
LG G3
باشترین مۆبایل لە نرخ کەمی دا
Motorola Moto E
باشترین تابلێت
Microsoft Surface Pro 3
باشترین ئامێری توانست بە لەبەرکردن
Motorola Mobility for the Moto 360

سەرچاوە Androidbeat + GSMA

له لايان Unknown

بابه تي زياتر ببينه له م به شه ي خواره وه
»
پ?شتر
رسالة أقدم
«
كوتا
رسالة أحدث

1 التعليقات :