ت

ت
» » گوگڵ ڕایگەیاند کە بە فەرمى پشتگیرى بەرزکردنەوەى ڤیدیۆى گۆشەى ٣٦٠پلە دەکات بۆ یوتیوب

٣٧٠ پـــــــــــلـــــــــە
کۆمپانیاى گوگڵ ڕایگەیاند کە ئێستا بە فەرمى پشتگیرى بەرزکردنەوەى ئەو ڤیدیۆیانە دەکات کە بە گۆشەى ٣٦٠ پلە گیراون بۆ پێگەى یوتیوب. وەک گوگڵ دەڵێ “لەم هەوڵەدا دەمانەوێت باشترین سەرچاوە خزمەتگوزارى پێشکەش بە بەکاربەران بکەین تاکو بینەر لەگەل ڤیدیۆکە ببەستنەوە”
کۆمپانیاى گوگڵ ئێستا ئەو خزمەتگوزاریەى بەردەستکردووە بۆ بەکاربەرانى لە پێگەى فەرمى یوتیوب و بەکاربەران دەتوانن سەیرى ڤیدیۆى ٣٦٠ پلە بکەن لە رێگەى جوڵاندنى ماوس لەسەر ڤیدیۆکە یاخود داگرتنى ئەو دوگمەیەى کە لەلاى چەپى ڤیدیۆى ٣٦٠ پلەکان زیاد بووە.
وە بەهەمان شێوە گوگڵ ئەو خزمەتگوزاریەى بەردەستکردووە لە ئەپى تایبەتى یوتیوب بۆ سیستەمى وەگەرخەرى ئەندرۆید بەکاربەران دەتوانن سەیرى ڤیدیۆکە بکەن ئەویش بە ڕێگاى جوڵانەوەى ئامێرە ئەندرۆیدەکەتان بۆ ئاراستە جیاکان(ڕاست-چەپ-سەرەوە-خورەوە). ئێستا ئەپى فەرمى یوتیوب نوێکردنەوەى گەیشتووە لە پلەى ستۆر ئێوە دەتوانن نوێیبکەنەوە و سوود لەم خزمەتگوزارییە وەربگرن.
گوگڵ ئەوەى ڕوونکردەوە کە بەزووترین کات ئەو خزمەتگوزارییە بەردەست دەکەن لەسەر ئامێرەکانى ئایفۆن و ئایپۆد و ئامێرە هۆشمەندەکانى تر و سیستەمەکانى تر.
ئەمەى ڤیدیۆیەى خوارەوە ٣٦٠ پلەیە و ئێوە دەتوانن بەهۆى جوڵاندنەوەى ماوسەکەتان بۆ ئاراستە جیاکان سەیرى ڤیدیۆکە بکەن بە گۆشەى ٣٦٠ پلە یاخود لە ئامێرە ئەندرۆیدەکانتان سەیرى بکەن بەهۆى جوڵاندنەوەى ئامێرەکەت بۆ ئاراستەکان:

له لايان Unknown

بابه تي زياتر ببينه له م به شه ي خواره وه
»
پ?شتر
رسالة أقدم
«
كوتا
رسالة أحدث

ليست هناك تعليقات :

ترك الرد