ت

ت
» » هواوەى بەفەرمى پەردەى لەسەر تابلێتى MediaPad M2 لادا

کۆمپانیاى هواوەى دوێنێ لە پاریسى پایتەختى فەڕەنسا پەردەى لەسەر تابلێتى MediaPad M2 لادا، وا چاوەڕوان دەکرێت کە لە سەرەتاى مانگى ٦ى ئەمساڵ لە فەڕەنسا بخرێتە بازاڕ بە نرخى ٣٤٩ یۆڕۆ.
ئەمەى خوارەوەش بریتیە لە تایبەتمەندییەکانى تابلێتى (MediaPad M2):
ڕوونماکەى ٨ ئینجە بەڕوونى 1200×1920 پێکسڵ.
بە پرۆسێسەرێکى Kirin 930 بە فریکوێنسى ٢ گێگاهێرتز کاردەکات.
ڕامى تابلێتەکە ٢ گێگابایتە.
یادگەى نێوخۆیی ١٦ گێگابایتە و دەتوانێ زیادبکرێت تاوەکو ٣٢ گێگابایت بە یادگەى دەرەکى لەجۆرى micro SD.
کامێراى دواوەى ٨ مێگاپێکسڵە و کامێراى پێشەوەى ٢ مێگاپێکسڵە.
پاتریێکى ٤٨٠٠ میلى ئەمپێرى لەسەرە.
ئەستورى ئامێرەکە ٧،٨ میلیمەترە و کێشى ٣١٠ گرامە.
 




له لايان Unknown

بابه تي زياتر ببينه له م به شه ي خواره وه
»
پ?شتر
رسالة أقدم
«
كوتا
رسالة أحدث

ليست هناك تعليقات :

ترك الرد