ت

ت
» » Facebook Messenger بە کۆمەڵێک نوێکاری ناوازە بۆ iOS نوێکرایەوە.

Facebook-messangerدوێنێ فەیسبووک وەشانێکی نوێ لە ئەپڵیکەیشنە تایبەتەکەی چاتی بەناوی Facebook Messenger  دەرکرد کە ئەم وەشانەیان ژمارە ٥ هەڵدەگرێت و تێیدا ئاسانکاری تەواو بۆ هاوبەشی پێکردنی وێنە و ڤیدیۆی کراوە لەکاتی چاتکردندا لە گەڵ هاوڕێیانت. دیارە فەیسبووک هەنگاوێ نوێی ناوەتە پێشەوە و تێدا ئاسانکاری لە ناردنی ڤیدۆ تۆمارکاوەکانی ناو ئایفۆنەکەت کردووە بۆ هاوڕێیانت و ئەمە جگە لەوەی هیچ پێویست بە ئەپڵیکەیشنی دەرەکی ناکات بۆ تەماشاکردنی ڤیدیۆ هاتووەکە و ڕاستەو خۆ لە Facebook Messengerـەوە دەتوانیت تەماشای ڤیدیۆکە بکەیت.
شایەنی باسە Facebook Messenger   ئێستا ڕاستەوخۆ ڕێگەت پێدەدات بە گرتنی وێنە ڕاستەوخۆ لە Facebook Messenger  ـەوە بێ چوونە دەر لەبەرنامەکە و پاشان ناردنی بۆ هاوڕێکەت. سەڕەڕای ئەم گۆڕانکارییە بەرچاوانە فەیسبووک گۆڕأنکاری لە گەڕانی ئەم ئەپڵیکەیشنە کردووە و ئێستا دۆزینەوەی هاوڕێکان و گروپەکان ئاسانترکراوە.
جێگای ئاماژەیە Facebook Messenger   ئێستا لەسەر ئەپستۆر بە قەبارەی 36.8  مێگابایت بۆ وەشانی iOS 6.0 بەرەوسەر.

له لايان Unknown

بابه تي زياتر ببينه له م به شه ي خواره وه
»
پ?شتر
رسالة أقدم
«
كوتا
رسالة أحدث

ليست هناك تعليقات :

ترك الرد