ت

ت
» » زانستی BCI چیە و بەرەو کوێ دەمانبات ؟

BCI کورتکراوەی brain–computer interface ـە، بەزۆریش پێی دەڵێن mind-machine interface (MMI)، یاخود پێشی دەڵێن direct neural interface یان brain–machine interface (BMI). رێگایەک و تەقەنیەکەکە بۆ پەیوەندی کردنی راستەوخۆ لە نێوان مێشک و ئامێرێکی دەرەکیدا، BCI زیاتر بەکاردێت بۆ بەهێزکردن و چالاککردن و جێگاگرتنەوەی چالاکیەکانی مرۆڤ لە رێگای ئامێرێکی ترەوە، توێژینەوەی زانستی سەرەتا لە ساڵەکانی حەفتاکانەوە بوە لەلایەن زانکۆی کالیفۆرنیا لۆسئەنجلس (UCLA)
ئەم زانستە لە کۆندا لەسەر مەیمون تاقیکراوەتەوە و زۆر سەرکەوتوو بوە ، ئەم ڤیدۆیەیش نمونەیەکی ئەم ساڵانەی پێشوە
لێرەدا دەستێکی رۆبۆت بەستراوە بە مێشکی مەیمونەکە ، بەمەش مەیمونەکە لەجیاتی ئەوەی دەستی خۆی ئیش بکات و خواردن بخوات بەهۆی ئەم دەستە رۆبۆتەوە خواردنی ئەخوا.
ئەوەی کە هەنووکە زۆر جێگای بایەخە ئەم زانستە لەسەر مرۆڤیش تاقیکراوەتەوە و سەرکەوتوو بوە، وەک لەم ڤیدۆیەیەدا دەیبینن
لە داهاتوو چاوەڕێدەکرێ تەکنەلۆجی زۆر زیاتر سودمەندتر بەسودوەرگرتن لە BCI بەرهەمبهێنرێت کە سودیان دەبێت بۆ زۆر لایەن وەک پرکردنەوەی ئەندامە لەدەستدراوەکان و لاوەزەکانی مرۆڤ و ئاژەڵەکان وە ئەبێتە هۆی کۆنتۆڵکردنی ئامێرەکانی تر بەبێ ماندوبون و دروستکردنی چالاکی زیاتر لەنێوان ئامێر و مێشکی مرۆڤەکان.
بەڵام ئەوەی کە من پێشبینی دەکەم ئەوەیە ئەم تەقەنیە لە ئایندەدا زیانێکی زۆر لە مرۆڤایەتی بدات، چونکە رەنگە بتوانرێت بەهۆیەوە مێشکی مرۆڤەکان کۆنتڕۆڵ بکرێت و بخرێتە ژێر دەسەڵاتی ئامێرەکانەوە، یاخود نهێنیەکانی مێشکی مرۆڤەکان زۆر بەئاسانی ئاشکرا بکرێن و بکرێتە سەر ئامێرەکانەوە، بۆیە خوا روحم کا و ئاقیبەتەکەی خێر بێ!

له لايان Unknown

بابه تي زياتر ببينه له م به شه ي خواره وه
»
پ?شتر
رسالة أقدم
«
كوتا
رسالة أحدث

ليست هناك تعليقات :

ترك الرد