ئالوودەبوانی یارییە ئەلیکترۆنیەکان زۆرن و زیانەکانیشی بە گیانی ئالوودەبوانی کۆتایی دێت، لە وڵاتی چین لە شەنگهای ئالودەبوانی یارییە ئەلیکترۆنییە سەرهێڵەکان زۆر بەخێرایی روو لە زیادبوونە. لەم چەند رۆژەدا گەنجێکی ناوچەی بیزای تەمەن 24 دوایی بۆ ماوەی 19 کاتژمێر لەسەر کۆمپیوتەر لە قاوەخانەیەکی ئەو وولاتەدا بە دیار یاریی سەرهێلی World of Warcraft ی بە کۆمەڵ دەمێنێتەوە گیانی لە دەست دەدات، وەک لە وینەکەدا دیارە بەریوەبەری ئەو قاوەخانەیە باس لەوە دەکات دوایی ئەوەی ئەو گەنجە تووشی کۆخەیەکی بەهێز دەبیت لەسەر کۆمپیوتەرەکەی پاشان خوێن لە دەم و لووتییەوە دێت، بەرێوەبەرەکە باس لەوە دەکات لەم ناوچەی ئەمان تیدادەژین زۆرترین ئالوودەبوانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان هەن.
ليست هناك تعليقات :