ت

ت
» » بۆ دواجار تۆڕی کۆمەڵایەتی عەرەبی ناسراو بە ئۆدڵ زیادکردنی وەرگێرانی خێرای بۆ پەیوەندییە ڤیدیۆییەکانی ڕاگەیاند

بۆ دواجار تۆڕی کۆمەڵایەتی عەرەبی ناسراو بە ئۆدڵ زیادکردنی وەرگێرانی خێرای بۆ پەیوەندییە ڤیدیۆییەکانی ڕاگەیاند ئەمە واتا لەکاتی پەیوەندی ڤیدیۆیی زمانی بەرامبەر وەردەگێردرێت بۆ زمانی ئامانج.
ماجد جەمعانی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ئۆدڵ لە ڕوونکردنەوەیەکی دا ئاماژەی بەوەدا کە ئەم زیادکراوەیە بۆ ئەو کەسانە بەردەستە کە بە زمانی بەرامبەرەکەیان قسە ناکەن لەکاتی پەیوەندییەکاندا. جەختیشی لەوەکردەوە کە ئەم زیادکراوەیە پشتگیری ڕێژەیەکی زۆری زمانەکان دەکات. ئەوەیشی بۆ قسەکانی زیادکرد کە ئێمە کاردەکەین بۆ بەکارهێنانی ئامرازی پێشکەوتوو بەمەبەستی پاراستنی تایبەتمەندییە کەسییەکانی بەشداربووانمان.
ئۆدڵ ئێستا کار بۆ ئەوە دەکات کە ژمارەی پەڕەکانی زیادبکات بۆ پشتگیری کردنی لەو تایبەتمەندییە ئەمە جگە لەوەی ئەپی تایبەت بەخۆیان هەیە بۆ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ئەمە لەکاتێکدایە ئەم تایبەتمەندییە تەنها لەسەر وێبگەڕی گووگڵ کڕۆم کاردەکات و کاردەکرێت بۆ ئەوەی وابکرێت لەسەر وێبگەڕ و سیستەمەکانی تریش کاربکات.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە ڕێژەی بەکارهێنەرانی ئۆدڵ لەسەرەتای کردنەوەی کە کەمترە لە ٦ مانگ لە ٥٠٠ هەزار بەشداربوو تێپەڕی کردووە.


له لايان Unknown

بابه تي زياتر ببينه له م به شه ي خواره وه
»
پ?شتر
رسالة أقدم
«
كوتا
رسالة أحدث

ليست هناك تعليقات :

ترك الرد