وه‌ك ده‌زانن له وه‌شانی iOS 8.1.2 جه‌یلبرێك وه‌ستا واته له‌م وه‌شانه به‌ره‌و سه‌ره‌وه تا ئه‌م كاته ناتوانین ببینه خاوه‌نی جه‌یلبرەیك ” سیدیا ”، دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ وه‌شانی iOS 8.2 بۆ ئای دیڤایسه‌كانی وه‌شاند گه‌شه‌پێده‌رانی توڵی جه‌یلبرەیك ڕایانگه‌یاند كه كۆمپانیای ئه‌پڵ ته‌واوی ئه‌و ده‌رچه و هه‌ڵانه‌ی گرتووه كه هۆكار و یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن جه‌یلبرەیكی ڕێك و پێكی وه‌شانی iOS 8.2ـی پێ بوه‌شێنن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌شه‌پێده‌ران ڕایانگه‌یاندووه كه زۆرترین هه‌ل چاوه‌ڕێی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه تا ئێستاش وه‌شانی ئای دیڤایسه‌كانیان له‌سه‌ر iOS 8.1.3ـیه چونكه چه‌ندین ده‌رچه و هه‌ڵه له‌م وه‌شاندا تا ئێستا هه‌یه كه یارمه‌تیده‌ره بۆ گه‌شه‌پێده‌رانی جه‌یلبرێك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به سه‌ركه‌وتووی جه‌یلبرەیكی ڕێك و پێكی وه‌شانی iOS 8.1.3 به فه‌رمی بوه‌شێنن.
تۆش گه‌ر خاوه‌نی وه‌شانی iOS 8.1.3 و ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌یت ببیته خاوه‌نی جه‌یلبرەیك ئه‌وا وه‌شانی ئای دیڤایسه‌كه‌ت به‌رز مه‌كه‌ره‌وه و چاوه‌ڕوانی هه‌واڵی نوێ به له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی جه‌یلبرەیكی فه‌رمی بۆ ئه‌م وه‌شانه.
ليست هناك تعليقات :