ت

ت
» » هەموو ئەو كەسانەی فەیسبووك لە مۆبایل دەكەنەوە ئاگاداری ئەمەبن





كۆمپانیای money saving experts هۆشداریی دەدات لەوەی هەموو ئەو كەسانەی، كە ئەكاونتەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكیان لە رێگای مۆبایل دەكەنەوە بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی باڵانسیان كەمدەكرێتەوە، كاتێك گرتەی ڤیدیۆیی بەشێوەیەكی هەڕەمەكی لە نیوسفیدەكەیان دەبێتەوە. بەهۆی ئەوەی كەسانێكی زۆر سكاڵایان بۆ كۆمپانیاكە ناردووە لەوەی بەماوەیەكی كەم بەشێوەیكی نادیار باڵانسیان كەمبووەتەوە، ئەو كۆمپانیایە روونكردنەوە دەدات و دەڵێت "زۆربەی بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت نازانن بەوەی كاتێك ڤیدیۆ بەشێوەیەكی هەڕەمەكی لە نیوسفیدەكەیان دەبێتەوە وەكو ئەوە وایە خۆیان ڤیدیۆكانیان كردبێتەوە، بۆیە لەگەڵ نیشاندانی هەر ڤیدیۆیەك بڕێك باڵانسیان كەمدەكرێتەوە". كۆمپانیاكە ئاماژە بەوەشدەدات "ئەوانەی دەیانەوێت چیدیكە باڵانسیان كەمنەبێتەوە بەهۆی ڤیدیۆكانەوە، دەبێت نیشاندانی ئۆتۆماتیكی ڤیدیۆ لە ئەكاونتی فەیسبووكەكانیان لابدەن"


له لايان Unknown

بابه تي زياتر ببينه له م به شه ي خواره وه
»
پ?شتر
رسالة أقدم
«
كوتا
رسالة أحدث

ليست هناك تعليقات :

ترك الرد