کۆمپانیاى عەرەبى “رمان” ئەپڵێکەیشنێکى نوێى بە ناوى FaceLab بڵاوکردەوە. ئەپەکە تایبەتە بەو ئامێرانەى کە بە سیستەمى ئاى ئۆ ئێس کاردەکەن. ئەپەکە بە کۆمەڵیک ئامرازى جۆراوجۆر بەردەستە بۆ دەستکاریکردنى دەموچاو. دەتوانیت لە ڕێگەیەوە زیپکە و پەڵەى دەموچاو لابەریت و قژ دابنێیت وە دانانى چەندین کاریگەرى(ئیفێکت) بۆ ڕەنگکردنى پێست و قژ و چاو.
شایەنى باسە ئەو ئەپە هاوشێوەى ئەپڵیکەیشنى FaceTuneـە کە بۆ سیستەمەکانى ئەندرۆید و ئاى ئۆ ئێس بەردەستە بەڵام بێ بەرامبەر نییە واتە دەبێت بە پارە بیکریت بۆ ئامێرەکەت بەڵام ئەوەیان بێ بەرامبەرە.
ئەپڵیکەیشنى FaceLab بە شێوەیەکى بێ بەرامبەر واتە (فرى) بۆ بەکارهێنەرانى سیستەمى وەگەڕخەرى ئاى ئۆ ئێس وەشانى ئاى ئۆ ئێس ٧ یان بۆ سەرەوە لە ئەپ ستۆر بەقەبارەى ٩٧،١ مێگابایت بەردەستە بۆ داگرتن.
- بەستەرى داگرتن لە ئەپ ستۆر: گرتە بکە بۆ داگرتن
ليست هناك تعليقات :