گووگڵ سەرقاڵی تاقیکردنەوەی ڕووکارێکی نوێ یە بۆ Gmail. Unknown الاثنين، 9 مارس 2015 0 كومينت بەگوێرەی Geek.com گووگڵ لە ئێستادا سەرقاڵی تاقیکردنەوەی ڕوکارێکی تەواو نوێی یە بۆ جیمەیڵ. وەکو لە گرتەکاندا دیارە ئەم دیزاینە نوێیە لەلای چەپ لیستێکی fly-in لەخۆی گرتووە و جێگای سیستەمی تابی گرتووەتەوە کە ساڵی پار بۆ جیمەیڵ زیادکرا. ئەمە لەهەمان کاتدا پەنجەرەی توانست بە بچوکردنەوە و گەورەکردنی Hangout هەیە. هەروەها دوگمەیەکی سوور لە دەستە ڕاست بەشی خوارەوە هەیە بۆ دروستکردنی ئیمەیڵ و Reminderی نوێ و ئەمە جگە لەوەی سیستەمێکی نوێی Pin کردن جێگای ئەستێرەکانی گرتووەتەوە. ئەوەی لێرەدا پێوستە بزانرێت هیچ گرەنتیەک نییە لە بەگشتی کردنی ئەم دیزاینە بەڵام ئێوە دەتوانن لەخوارەوە چەند گرتەیەک لە دیزاینە نوێکە ببیین: بينيره بو فه يسبووك !
ليست هناك تعليقات :