ت

ت
» » فەیسبووک پەردەی لەسەر شێوەیە نوێکەی کورتەی هەواڵەکان (News Feed) لادا.

Facebook-imgفەیسبووک پەردەی لەسەر شێوە نوێکەی پەڕە سەرەکیەکەی کورتەی هەواڵەکان (NewsFeed) لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی لادا. کە بریتییە لە دیزاینێک بۆ بەکارهێنەرانی تۆڕەکە بۆ کۆمپیوتەرە ڕوومێزیەکان و لاپتۆپەکان کە پشتی بەستووە بەو دیزایینەی ساڵی پار ڕایگەیاند.
ئەم هەنگاوەی فەیسبووک بۆئەوە بوو کە یەکگرتوویەک لە پێشاندانی پەڕەی کورتەی هەواڵەکان دروست بکات بۆ کۆمپیوتەرەکان و مۆبایلە زیرەکەکان، کە ئەمەش ڕێگەی ئاسان کردووە بۆ دەست گەیشتن بە ناوەڕۆکی ئەو بابەتانەی کە هاوڕێیان و خزم و کەس و کار هاوبەشی پێدەکەن.
لەم دیزاینە تازەیەدا فەیسووک وێنۆچکە (icon)ـەکانی لیستی دەستەچەپی گۆڕیون و جگە لەوەش لەسەر پەڕەی کورتەی هەواڵەکان وێنەی هاوپێچی بەستەرە هاوبەشی پێکراوەکان گەورەترکراون و کورتەی بابەتەکەش زیاتر کراوە.
هەر لە مینانەی نوێکارییەکان، فەیسووک، هەڵبژاردەی Most Recent و Top Storiesی گواستوەتەوە و تێکهەڵکێشی کردووە لەگەڵ دوگمەی News Feed:
facebook_news_feed_most_recentجێگای وەبیرهێنانەوەیە، فەیسبووک ئەم دیزاینە نوێیەی لە ڕۆژی ٥ شەممەوە بۆ کۆمەڵێک لە بەکارهێنەران وەگەڕخست و ئێستاش وردە وردە بەکارهێنەرانی تر ئەم دیزاینە نوێیە وەردەگرن.
New-newsfeed-facbookدايستان

له لايان Unknown

بابه تي زياتر ببينه له م به شه ي خواره وه
»
پ?شتر
رسالة أقدم
«
كوتا
رسالة أحدث

ليست هناك تعليقات :

ترك الرد