dastan p
کۆمپانیاى گووگڵ دوێنێ ڕایگەیاند کە نوێکردنەوەى وێبگەڕى کڕۆم بۆ وەشانى ئەندرۆید ٤،٠ (ئایس کرێم ساندویچ) دەوەستێنێت و چیتر نوێکردنەوەى بۆ نانێرێت، کە تەنەمەنى ئەو وەشانەى ئەندرۆید نزیکەى چوار ساڵە.
کۆمپانیاکە لە پێگەى فەرمى خۆى ئەوەى خستۆتەڕوو کە تا ئێستا ٢٤ نوێکردنەوەى ئەو وێبگەڕەى بۆ ئەندرۆید ٤،٠ ناردووە. هەروەها ئەوەى ڕوونکردەوە کە کۆتا وەشان کە بۆ ئەندرۆید ٤،٠ بچێت بریتیە لە وەشانى “Chrome 42″
هۆکارى ئەوەشى گەڕاندەوە بۆ ئەو جیاوازى و بەرەوپێشچوونە مۆدێرن و هاوچەرخانەى ئامێرەکانى تەکنەلۆژیا و ئەو وەشانە کۆنەى ئەندرۆید.
وە هەروەها ڕێژەى ئەو ئامێرە هۆشمەندانەى کەبە وەشانى ئەندرۆید ٤،٠ کاردەکەن بریتیە لە %٥،٩ کە لە نوێترین سەرژمێرى گووگل بۆ ڕێژەى ئەو ئامێرە هۆشمەندانەى کە بە وەشانەکانى ئەندرۆید کاردەکەن خراوەتە ڕوو.
وێبگەڕى کڕۆم ئەو کردارە لەسەر ئەو بەکارهێنەرانە ئەنجام دەدات کە تا ئێستا کار بە وەشانە کۆنەکەى ئەندرۆید ٤،٠ دەکەن. لەو کاتەى ئەو کردارە جێبەجێ دەکرێت ئەو بەکارهێنەرانە چیتر ناتوانن وێبگەڕە کرۆمەکەیان بۆ بەرزتر لە وەشانى ٤٢ نوێبکەنەوە.
ليست هناك تعليقات :