
دوێنی شەو کاتژمێر ٨,٣٠ شەو بەکاتی هەولێر – کوردستان، سامسۆنگ کۆنگرەی ساڵانەی خۆی بەناوی Unpacked بۆ ساڵی ٢٠١٥ لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایل لە شاری بەرشەلۆنە گرێدا و بە لادانی پەردە لەسەر دوو ئامێری مۆبایل لە زنجیرەی گالاکسی ئامادەبووانی توشی سەرسامی کرد کە ئەوانیش هەردوو مۆبایلی گالەکسی ئێس ٦ و گالەکسی ئێس ٦ ئێج بوون.
کۆمپانیا دڵنیایی دا بە هەوادارانی سامسۆنگ کە هەردوو ئامێر باشترین جۆرایەتی لە کامێرا و خێرایی و شاشەیان هەیە بەبەراورد لەگەڵ ئامێرەکانی تری بازاڕ لە ئێستادا و هەر وەکو جەی کەی شین لە کۆنگرە ئاماژەی پێدا کە لە ئێستادا هیچ جۆرە ئامێرێک نییە بەراوردبکرێت بە گالەکسی ئێس ٦.
ليست هناك تعليقات :