dastan mp
ئەمڕۆ مایکرۆسۆفت وەشانێکی نوێی لە Windows 10 Preview بڵاوکردەوە کە دەکاتە Build 9860 ئەمەش یەکەم نوێکردنەوەیە بۆ ویندۆز ١٠ لەدوای ئەوەی کۆمپانیا لە سسەرتای مانگی ڕابردوو یەکەم وەشانی تاقیکاری خستە بەردەستی بەکارهێنەران بۆ تاقیکردنەوە.
ئەمڕۆ مایکرۆسۆفت وەشانێکی نوێی لە Windows 10 Preview بڵاوکردەوە کە دەکاتە Build 9860 ئەمەش یەکەم نوێکردنەوەیە بۆ ویندۆز ١٠ لەدوای ئەوەی کۆمپانیا لە سسەرتای مانگی ڕابردوو یەکەم وەشانی تاقیکاری خستە بەردەستی بەکارهێنەران بۆ تاقیکردنەوە.
بە گوتەی کۆمپانیا بێت ئەوانەی بەشداری بەرنامەی Windows Insider کردووە ئەوە نوێکردنەوەکەیان لەڕێگەی Windows Update پێدەگات و دەتوانن بۆ ئەم وەشانە نوێیە نوێی بکەنەوە.
شایەنی باسە لەسەر داواکاری بەکارهێنەران مایکرۆسۆفت چەندان نوێکاری ئەنجامداوە و لەناویشیاندا notification centerـە واتە سەنتەری ئاگاهییەکان کە تێیدا ئاگاهییەکانی سیستەم و ئەپەکانی وەکو سکایپ و فەیسبووک و چەندانی تر لەو سەنتەرە کۆدەبنەوە و بەکارهێنەر بە ئاسانی وریادەبێت لە گۆڕانکارییەکان. ئەمە و نوێکردنەوەی ئاڵگۆرکردن لە نێوان پەنجەرەکان بەهۆی کورتکراوەی تەختەکلیلەوە و هەروەها کاریگەری ئاڵگۆرکردن لە نێوان دێسکتۆپەکان (ڕوومێزەکان) گۆڕانکاری تێداکراوە لسەر داواکاری بەکارهێنەران بۆ شێوەیەکی جوانتر و ڕێکتر.
مایکرۆسۆفت لە میانی ڕاگەیاندنی ئەم وەشانە بەکارهێنەرانی ئاگادارکردووەتەوە کە ویندۆز ١٠ تا ئێستا لە وەشانی ئەزموونی دایە و دەیان کێشە و گیر و گرفتی هەیە لەوانە کێشە لە تۆڕی بێ تەل (وای فای) و وێبگەڕی ئینتەرنێت ئێکس پلورەر و چەند کێشەیەکیش لە لیستی ستارت (دەستپێک) و هەروەها دەرکەوتنی شاشە شینەکە ناسراوە بە شاشەی مردوو لەکاتی لابردنی شاشەی دەرەکی.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، مایکرۆسۆفت لە سەرتای مانگی ڕابردوو پەردەی لەسەر وێندۆز ١٠ لادا و وا بڕیارە لە کۆتای ساڵی ٢٠١٥ دوا وێنەی بخرێتە بەردەستی بەکارهێنەران و بەگشتی بکرێت.
ليست هناك تعليقات :