ت

ت
» » یارى مارەکە بە شێوەیەکى نوێ دەگەڕێتەوە

پێش هاتنى یاریەکانى (کاندى کڕەش و ئەنگرى بێرد و کڵاش ئۆف کڵانس)، یارى مارەکەى نۆکیا پاشا و باڵادەستى یارى مۆبایلەکان بوو لە جیهاندا، چونکە تەنیا ئەو یارییە لەسەر گشت مۆبایلە ئاساییەکانى ڕابردوودا هەبوو و ئەو یاریانەى ئێستا ئەوکات نەبوون..!
وا بڕیارە ئەو یارییە بە شێوازێکى نوێتر دەربکەوێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنەرانى ئامێرە هۆشمەندەکان، وەشانە نوێکەى ئەو یارییە لەلایەن هەریەکە لە Taneli Armanto و Rumilus Design دروستدەکرێتەوە و بڕیاریشە لە ١٤ى ئەو مانگە بڵاوبێتەوە و بەردەست بێت بۆ بەکاربەران.
یارى مار لە داهێنانى کۆمپانیاى نۆکیا نییە، بەڵکو ئەو یارییە بۆیەکەمجار بەدەرکەوت لەسەر ئامێرى کۆمپیوتەرى ماڵەوە لە کۆتاییەکانى ساڵى ١٩٧٠ لەژێر چەندەها ناوى جۆراوجۆر. بەڵام Taneli Armanto ئەو کەسە بوو لێپرسراوى خوێندنەوەى ئەو یارییە لەسەر مۆبایلى Nokia 6110 لەساڵى ١٩٩٧.
یارى مارەکە بەردەست دەبێت بۆ هەریەکە لە سیستەمەکانى وەگەڕخەرى مۆبایل (ئەندرۆید و ئاى ئۆ ئێس و ویندۆز فۆن) و بە تایبەتمەندى و گرافیکى بەهێزتر لە جاران بەڵام بەهەمان جۆرى یاریکردن.



له لايان Unknown

بابه تي زياتر ببينه له م به شه ي خواره وه
»
پ?شتر
رسالة أقدم
«
كوتا
رسالة أحدث

ليست هناك تعليقات :

ترك الرد