پێگەى تەکنەلۆژیەکان بڵاویانکردەوە کە جۆرە تەباخێکى نوێى زیرەک بەرهەمهێنرا کە بەهۆى هەڵمى هەواوە کاردەکات و خواردن ئامادە دەکات واتە هاوشێوەى ئەو ئامێرانەى کەبە هەڵمى هاوا کاردەکەن. تەباخە نوێکە ناوى Cinderـە و دەتوانێت لە ڕێى ئامێرە هۆشمەندەکانەوە جڵەوگیر(کۆنتڕۆڵ)ـى پلەى گەرمى کوڵان و برژانى خواردنەکان بکرێت. وە دەتوانیت خواردنەکانت تا زیاتر لە ٥٥٠ پلەى فەهرەنایت ببرژێنیت. تەباخە نوێکە سەرەڕاى ئەوەى کە چەندین تایبەتمەندى ناوازەى هەیە کێش و قەبارەکەشى زۆر بچووک و کەمە کە کێشەکەى تەنها ٥،٤ کیلۆگرامە و ژەنگ هەڵناهێنێت. نرخى تەباخەکە ٤٩٩$ـە و لە ساڵى ٢٠١٦ دەکەوێتە بازاڕ تۆش دەتوانیت لێرەوە داواکارى کڕین پێشکەش بکەیت.
ليست هناك تعليقات :