سڵاوى خواى گەورەتان لێبێت فێرخوازانى کەى ئاى تی ئێن. لەم بابەتەدا ئەپڵیکەیشنێکى ترتان پێ ئاشنا دەکەین بەناوى (Big Font) بۆ سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید. کارى ئەم ئەپڵیکەیشنە بریتیە لە گەورەکردنى فۆنتى ئامێرە هۆشمەندەکانى ئەندرۆید. زۆر بەسوودە بۆ ئەوانەى کەوا چاویان کزە و نووسینەکانى مۆبایل باش نابینن. ڕاستە خۆى لە سێتینگى ئامێرەکانى ئەندرۆید دەتوانرێت ئەو کارە بکرێت بەڵام ئەوەیان جیاوازە بەهۆى ئەوەى کە دەتوانیت بە ئارەزووى خۆت و چاوت چۆن باش دەیبینێت قەبارەى فۆنتەکە گەورە بکەیت، ئەویش بەهۆى دەستنیشانکردنى ڕێژە بۆ قەبارەى فۆنتەکە بە ئارەزووى خۆت. ئەپەکە بەخۆڕاییە و کاردەکات لەسەر ئامێرەکانى ئەندرۆید بەبێ ئەوەى پێویستى بە ڕووتکردن هەبێت.
- چۆنیەتى ئەنجامدانى کردارەکە: دواى ئەوەى ئەپەکەت داگرت و کردتەوە ئەوە خۆى بەشێوەیەکى خۆڕسک چەند ڕێژەیەکت پێنیشان دەدات کە تۆ دەتوانیت بە چوونە سەر هەر ڕێژەیەک فۆنتى مۆبایلەکەت بگۆڕیت بەهۆى گرتە لەسەرکردنى Apply و ڕیستارت کردنەوەى مۆبایلەکەت بۆ قبوڵکردنى ڕیکخستنەکە. وە بۆ دیاریکردنى ڕێژەیەک بە ئارەزووى خۆت ئەوە دەتوانیت گرتە لە بەشى + بکەیت کە لەسەرەوەى ئەپەکەدایە و دواتر دانانى ڕێژەیەک بۆ قەبارەى فۆنتەکە و داگرتنى دوگمەى Add this font size دواتر Ok و بەهەمان شێوە بە داگرتنى Apply و ڕیستارتکردنەوەى ئامێرەکەت کردارەکە ئەنجام دەدرێت.
- داگرتن لە پلەى ستۆر:
ليست هناك تعليقات :